٣ ئایار ٢٠٢٦ - ١٤:٣١
Source: Mehrnews
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: تۆپ لە گۆڕەپانی ئەمریکایە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران پلانی خۆی بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو بۆ پاکستان وەک ناوبژیوان  خستۆتە ڕوو و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە.

کازم غەریب ئابادی ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی گوڵان لەگەڵ بەشێک لە باڵوێزی بیانی نیشتەجێی تاران کۆبووەوە و کورتەیەک لە پێشنیاری ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە کۆتایی هاتنی شەڕ و دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئێران، بۆ ئەوان ڕوونکردەوە.

لەم دیدارەدا غەریب ئابادی جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیی تەواو و بەبڕیارانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵات و گەلەکەی ڕایگەیاند کە ئێران هەمیشە باوەڕی بە دیپلۆماسی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەبووەکان هەبووە و ڕۆڵی خۆی بینیوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران پلانی خۆی بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو بۆ پاکستان وەک ناوبژیوان خستۆتە ڕوو و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە بۆ هەڵبژاردنی ڕێگای دیپلۆماسی یان درێژەدان بە ڕێبازی ڕووبەڕووبوونەوە.

جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ئاسایشی خۆی بۆ هەردوو ڕێگاکە ئامادەیە و لە هەر حاڵەتێکدا هەمیشە ڕەشبینی و بێمتمانەیی خۆی بە ئەمریکا و ڕاستگۆیی خۆی لە ڕێگای دیپلۆماسییدا دەپارێزێت.

شایانی باسە پێش ئەم دیدارە، باڵیۆزی چین و ڕووسیاش دیدارێکی سێ قۆڵییان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha